فەرماندەیەكی حیزبوڵڵای لوبنان لە عێراق كوژرا

0
hizbulah

رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ئیبراهیم حاج لە لوبنان

فەرماندەیەكی حیزبوڵڵای لوبنان لە عێراق كوژرا

نووچەنێت-رۆیتەرز

فەرماندەیەكی ناسراوی حیزبوڵڵای لوبنانی لە عێراق دەكوژرێت، ئەوەش یەكەمین بەڵگەی تێوەگلانی ئەو میلیشیا شیعەیە لە ململانێكانی عێراقدا.
هەرچەندە تا ئێستا حیزبوڵڵای لوبنانی ئاشكرای نەكردووە كە بەشداری ململانێكانی عێراقی كردبێت، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز چوارشەممەی رابردوو ئاگاداری رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی فەرماندەی بەناوبانگی حیزبوڵڵا ئیبراهیم حاج بووە، كە لە دەشتی بیقاعی زێدی خۆی لە رۆژهەڵاتی لوبنان بەخاك سپێردراوە، دوای ئەوەی لەشەڕی داعش لە عێراق كوژراوە.
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار رۆیتەرزیان ووتووە كە حیزبوڵڵای لوبنانی دەستی بە ناردنی كەسانی شارەزا لە شەڕی پارتیزانی كردووە بۆ عێراق تا مەشق و راهێنان بە سەربازانی عێراق و میلیشیا شیعەكان بكەن لە شەڕیاندا لەگەڵ داعش، و ئیبراهیم حاجیش لەو چوارچێوەیەدا هاتۆتە عێراق، بەڵام لە رووبەڕووبوونەوەیكدا لەگەڵ داعش ئەو فەرماندەیەی حیزبوڵڵا كوژراوە.
حیزبوڵڵای لوبنانی یەكێكە لە لایەنە وابەستەكانی ئێران و ماوەی 14 مانگە بە فەرمی تێوەگلانی خۆی لە شەڕی سوریا دژ بە گرووپە سوننیەكان راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی نەیوتووە كە بەشداری شەڕ عێراق دەكات، هەرچەند كەسانی ناوداری حیزبەكە و لەناویاندا حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداریان هاوسۆزی خۆیان بۆ سوپای شیعە بەسەردازاڵی عێراق دەربڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com