نوچه‌نێت
به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له تویته‌ر په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى بایدن و كامالا هاریس كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌شتى تشرینى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى جۆ بایدن و كامالا هاریس كردووه.
له تویته‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى هاتووه، ” له‌دڵه‌وه پیرۆزبایى له جۆ بایدن سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراو و كامالا هاریس جێیگرى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراو ده‌كه‌م، به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا. من چاوه‌روانى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌م به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنى هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندى دووقۆڵیمان”.
