(نوچەنێت)
بەگوێرەی راپۆرتێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا ڕێگری لە جوتیارانی کورد دەکەن لەناوچەکانی نێوان خۆیان و هێزەکانی سوریای دیموکرات زەوییە کشتووکاڵییەکانیان بچێنن، بەتایبەت لە گوندەکانی مەحموودییە و عەنیق هەوا و قاسمییە و رێحانییە لەناوچەی تەلتەمر لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەسەکە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوریی، گرووپە چەکدارییەکانی لایەنگری تورکیا، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە جوتیارانی کورد بۆئەوەی نەتوانن زەوییە کشتووکاڵییەکانیان بکێڵن، دەستیان کردووە بە دزینی کەلوپەل و ئامێرە کشتووکاڵییەکانی جوتیاران لەناوچەکەدا.
رۆژی ٢١ ی ئۆکتۆبەریش ڕوانگەی سوری، هێزە تورکییەکان و گرووپە چەکدارییە سورییە هاوپەیمانەکانیان بەسەر گوندی رێحانییە لە گوندەواری سەرێکانیان داداوە کە دەکەوێتە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی “کانی ئاشتی” لە پارێزگای حەسەکە، لەکاتی گەڕان بەدوای داواکراوانی کورددا تەقەیان لە چەند ئۆتۆمبێلێکی دەوروبەری گوندەکە کردووە.
لەحەسەكە، ڕێگە نادرێ جوتیارانی کورد زەوییەکانیان بکێڵن
0
Share.