لە یەكەمین بڕیاریدا، بایدن قەدەغەی سەر هەندێ وڵاتی ئیسلامی هەڵدەگرێت

0

(نوچەنێت)

بڕیارە جۆ بایدنی سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە یەكەمین بڕیارەكانیدا قەدەغەی هاتوچۆ و گەشتكردن لەسەر هەندێك ولاتی ئیسلامی لاببات.

رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) بڵاویكردەوە، كە جۆ بایدن بەڵێنی داوە یەكێك لە بڕیارە یەكەمەكانی ئەوە بێت كە ئەو قەدەغەیە لەهەندێ وڵاتی ئیسلامیی لاببات.

هەر ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی بیرهێناوەتەوە كە لەكاتی بانگەشەكانی هەڵبژاردندا هەمیشە جۆ بایدن ئەو بەڵینەی بۆ وڵاتە ئیسلامییەكان دووپات دەكردەوە.

دەشڵێ ئەو بەرنامەیەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی كەسانەی بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە ئەمەریكا بەتایبەتیش (منداڵ)، لە ئەمەریكا بمێننەوە. 

جگە لەمە رۆژنامەی ناوبراو باس لە هەندێ بەڵێنی دیكەی بایدن دەكات لەوانەش گەڕانەوەی ئەمەریكا بۆ رێككەوتنی پاریس بۆ كەشوهەوا، كە ئەمەش پێچەوانەی بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپە كە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی پاشەكشەی كرد.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژە بەوە دەكات كە گۆڕینی دەسەڵاتی ئەمەریكا لە (ترامپ) ەوە بۆ (بایدن) زۆر شتی لەناكاو و پێشبینی نەكراو دەهێنێتە پێشەوە كە ئەمەش بۆ جیهان و ئەمەریكییەكان دەبێتە جێگەی سەرەنج

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com