(نوچەنێت)
بەهۆی تووشبوونی بە پەتای كۆڕۆنا، سەرۆكی یەكێتیی دادوەرانی هەرێمی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.
دادوەر محەمەد عەبدولرەحمان مەسعود ئاغا سلێڤانەی، سەرۆکی یەکێتیی دادوەرانی ھەرێمی کوردستان، دوای نزیکەی 25 رۆژ لە نەخۆشکەوتنی بەم پەتایە، ئەمشەوی رابردوو لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ھەولێر گیانی لەدەستدا.
بریارە ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا لە گۆرستانی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆک تەرمی ناوبراو بە خاک بسپێردرێت .
سەرۆكی یەكێتی دادوەرانی كوردستان بە كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا
0
Share.