دوو ژن، دوو (وەزارەت)ی هەستیار لە ئیدارەی بایدن وەردەگرن

0

(نوچەنێت)

دوای سەركەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمەریكا، لە ئێستادا ناوەندە میدیایەكانی جیهان چاویان خستۆتە سەر ئەو كەسایەتیانەی كە لە ئیدارەی نوێی بایدندا پۆستە سەرەكیی و هەستیارەكان وەردەگرن.

لەمبارەیەوە ماڵپەری (پۆلیتیكۆ)ی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردۆتەوە كە جۆ بایدن رووبەرووی زۆرێك لە فشاری جیاجیا دەبێتەوە تا ئەوكاتەی پۆستە سەرەكییەكانی بەڕێوەبردنی وڵاتەكەی پڕدەكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەری ناوبراو ناوی هەندێ لەوە كەسایەتیانەی ئاشكرا كردووە كە پۆستە گرنگەكان وەردەگرن،، لەوانەش بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (میشێل فلورنوی) پێشبینی كردووە، كە ئەگەر ببێتە وەزیری بەرگری ئەوا لە مێژووی ئەمەریكادا یەكەم ژنە كە سەرۆكایەتی پینتاگۆن دەگرێتە دەست. پێشتر فلورنوی لەسەردەمی باراك ئۆباما پۆستی پاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریكای پێسپێردرابوو.

هەر بەپێی راپۆرتی ئەو ماڵپەرە ناوی دیكەش قسەی لەسەر كراوە بۆ پۆستی وەزیری بەرگری  لەوانەش (سیناتۆر تامی داكوورس، سیناتۆر جاك رید).

لەبارەی پۆستی وەزارەتی دەرەوەش (سوزان رایس)ی  راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئیدارەی ئۆباما، زۆرترین چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستەی هەیە، جگە لەمەش ناوی هەریەك لە  (ویلیام بۆرنس) كە پێشتر جێگری وەزیری دەرەوە بووەو (سیناتۆر كریس كونس) و سیناتۆركریس مورفی).

سەبارەت بە پۆستی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكاش كە یەكێكە لە پۆستە هەرو گرنگ و هەستیارەكان، قسە لەسەر (لایل برنارد) دەكرێ بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. هەروەها ناوی هەریەك لە (سیناتۆر ئەلیزابیس وارن) و (روجر فیرغسون) و (میلودی هوبسون) بۆ ئەو پۆستە باسدەكرێت.

سەبارەت بە وەزارەتی دادیش ناوی سیناتۆر پێشوو (داخ جۆنز) لەسەرووی لیستی ئەو ناوانەوە دێت كە كاندید كراون بۆ ئەو پۆستە.

پێشبینیش دەكرێ وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی ئەمەریكا بدرێتە (ئەلیخاندرۆ مایۆركاس)، كە ناوبراویش لەسەردەمی ئۆبامادا جێگری وەزیری ئەو وەزارەتە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com