ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بۆ حكومەت: لە بەرامبەر ئەوروپییەكان هەڵوێست وەربگرن

0

bagdadئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بۆ حكومەت:
لە بەرامبەر ئەوروپییەكان هەڵوێست وەربگرن

نووچەنێت-ئاژانسەكان

پێنجشەممە 31ی تەمموز ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا داوای لە حكومەتی عێراق كرد هەڵوێستێكی روون و ئاشكرا لە بەرامبەر ئەو ووڵاتە ئەوروپییانە وەربگرێت كە هاووڵاتیەكانیان چالاكی خۆكوژیی لە عێراق ئەنجامدەدەن.

ئەنجوومەنەكە لە داواكارییەكی سەیردا دەڵێت ئەبێت ئەو ووڵاتانە هاریكاری عێراق بكەن لە “جەنگی دژی تیرۆر” دا و ئەگەر ئامادە نەبوون ئەوە بكەن، با عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵیان بپچڕێنێت.
ئەم بانگەوازەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا چەندین ووڵاتی گەورەی وەك بریتانیا و ئەڵمانیا و فەرنسا و چەندینی تر دەگرێتەوە.
پێشووتر رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بریتانی ووتبووی كە داعش لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە خەڵكێكی زۆر دەهێنێتە ریزەكانیەوە و دواتر بۆ بەرەكانی شەڕ دەیانگوێزێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com