(نوچەنێت)
كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردەوە كە هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی رابردوودا رۆژانە 416 هه‌زار به‌رمیل نەوتی هەناردە كردووە، ئەمەش زیاترە له‌و بڕە پێویستەی كە رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوە له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س.
كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، ئاماره‌كانی مانگی رابردووی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه، ده‌ڵێت “هه‌رێمی كوردستان له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا به تێكڕا رۆژانه 446 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه، كه له‌و بڕه، رۆژانه 416 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده كردووه، به‌وه‌ش به‌راورد به مانگی ئه‌یلول، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 4.8٪ دابه‌زیوه، كه له‌و مانگه‌دا رۆژانه 437 هه‌زار به‌رمیلی له رۆژێكدا هه‌نارده كردووه”.
ناردنی ئه‌و بڕه نه‌وته له‌كاتێكدایه، پێشتر عیراق و هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س، رۆژانه بڕی 375 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕه زیاتری ناردووه.