نوچه‌نێت
ئاژانسه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدنیان وه‌ك 46 مین سه‌رۆكى ئه‌مریكى راگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى له 273 ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردن براوه بوو، كه بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ر كاندیدێكى سه‌رۆكایه‌تى 270 ناوه‌ند پێویسته.
له یه‌كه‌م په‌یامیدا جۆ بایدن له تویته‌ر به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى ده‌ڵێ، “ئه‌مریكا، شانازى به‌وه ده‌كه‌م تۆ منت هه‌ڵبژارد بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته مه‌زنه‌كه‌مان بكه‌م”
“كارێكى زۆر سه‌خت چاوه‌ڕێمانه، به‌ڵام من به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م، سه‌رۆكى ته‌واوى ئه‌مریكییه‌كان بم، جا تۆ ده‌نگت دابێ یا نا”.