نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا به فه‌رمى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كات كه له هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه و كرایه‌سه‌ر پێشمه‌رگه. فڕه‌نسا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانى فڕه‌نسا بوون له‌شه‌ڕى دژ به داعش.
له‌راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه ده‌كات كه له چوارى ئه‌م مانگه له چامنكێ كردیه‌سه‌ر پێشمه‌رگه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا ده‌ڵێ، “به توندترین شێوه سه‌ركۆنى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له پارێزگاى دهۆك كرایه سه‌ر هێزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان”
دواتر راگه‌یه‌نراوه‌كه سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییانى هێرشه‌كه ده‌كات و ده‌شڵێ، “هێزه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى عێراقى فیدڕاڵ هاوپه‌یمانى ئێمه بوون له شه‌ڕى داعشدا”.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه په‌كه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه رێكخراوێكى تیرۆریستییه.
له چوارى ئه‌م مانگه له گوندى بێبادێ ناحیه‌ى چامنكێ سه‌ربه قه‌زاى ئامێدى، هێزه‌كانى په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌یه‌كیان شه‌هید كرد و دووانى تریان بریندار كرد.
له‌سه‌ر رووداوه‌كه ئه‌و راپۆرته‌ى نوچه‌نێت بخوێنه‌وه