نوچه‌نێت
هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌ى كه‌رخ له به‌غدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر چاپخانه‌یه‌ك داگرت كه پاره‌ى ساخته‌ى عێراق و دۆلار دروست ده‌كات وهه‌ر له‌شوێنى تاوانه‌كه‌یش 13 ملیۆن دینارى ساخته ده‌ستى به‌سه‌ر داگیرا.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا ئاشكراى كردووه، له ناوچه‌ى شالجییه له كه‌رخ هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر چاپخانه‌یه‌ك داگرتووه كه كارى بڕین و ره‌نگكردن ده‌كات و ده‌ركه‌تووه چه‌ند كه‌سێك پاره‌یان به‌و ئامێره ساخته‌كردووه.
هه‌ر له‌و شوێنه‌دا 13 ملیۆن دینار و 23 هه‌زار دۆلارى ساخته ده‌ستى به‌سه‌ر گیراوه.
تا ئێستا هیچ شتێك له‌باره‌ى تاوانباران ئاشكرا نه‌كراوه و هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌یش نه‌كراوه مه‌زنده ده‌كرێت چه‌ند پاره‌ى ساخته‌یان خستبێته بازاڕه‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دیارده‌ى ساخته‌كردنى پاره له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق هه‌یه و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بانكى ناوه‌ندى چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى له دراو كرد بۆئه‌وه‌ى به ئاسانى ساخته نه‌كرێت.

