نوچه‌نێت
هێرۆ مسته‌فا ئه‌و كچه كوردییه كه ماوه‌یه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا كارى كردووه و ئێستا باڵیۆزى ئه‌مریكایه له بولگاریا.
هێرۆ كه له ئه‌مریكا به هیرۆ مسته‌فا ناسراوه، به‌ڵام ناوى راسته‌قینه‌ى هیرۆ عه‌بدولقادر حه‌مه‌د ئه‌مینه و له ساڵى 1973 له هه‌ولێر له دایكبووه و دوو ساڵ له‌كه‌مپى په‌نابه‌ران له ئێران بووه و دواتر خێزانه‌كه‌ى روویان كردووه‌ته ئه‌مریكا.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه‌ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌رى BBC بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هیرۆ له‌ناوه‌ڕاستى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بڕوانامه‌ى دكتۆراى له زانكۆى جۆرج تاون به‌ده‌ست هێناوه.
باوكى هێرۆ پێشتر له ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بووه و له بوارى رۆژنامه‌وانى كارى كردووه و خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى “بارزان” بووه كه له ئه‌مه‌ریكا و دواتر له هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه و ئێستا وه‌ستاوه.
هیرۆ مسته‌فا چه‌ندان پۆستى گرنگى له ئه‌مریكا هه‌بووه و ماوه‌یه‌كى زۆر گه‌وره راوێژكارى جۆ بایدن بووه.
هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌نجامى فه‌رمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا رانه‌گه‌ینراوه به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه بایدن پێش تره‌مپ ده‌كه‌وێ له به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا.

