نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق بۆ وه‌رگرتنى قه‌رز كۆبووه‌وه، په‌رله‌مانتاران به دوورى ده‌زانن ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى قه‌رزه‌كه بدرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو په‌رله‌مانى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى و ئاماده‌بوونى 170 په‌رله‌مانتار كۆبووه و به‌گوێره‌ى ئه‌و كارنامه‌یه‌ى فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان بڵاوى كردووه‌ته‌وه یه‌كه‌م بڕگه‌ى دانیشتنه‌كه بریتییه له پڕۆژه یاساى چاره‌سه‌ركردنى كورتهێنانى بودجه.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به دوورى ده‌زانن له دانیشتنى ئه‌مڕۆ ده‌نگ به پرۆژه یاساكه بدرێت و به‌ڵكو ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ده‌كرێت.
هه‌ر یه‌كه له شێروان میرزا و جه‌مال كۆچه‌ر و چه‌ندان په‌رله‌مانتارى تر، له لێدوانه‌كانیان به‌دوورى ده‌زانن ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بدرێت و ئاشكرایشى ده‌كه‌ن تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى لیژنه‌ى دارایى نه‌داوه‌ته‌وه.
هاوكات پێشبینى ده‌كرێت هاوپه‌یمانى سائیروون دواى په‌یامه‌كه‌ى سه‌در بۆچوونى خۆیان له‌سه‌ر یاساى قه‌رزكردن بگۆڕن، چونكه موقته‌دا سه‌در كه پاڵپشتى سائیروونه ئه‌مڕۆ هۆشداریى له قه‌رزكردن داوه و رێگه‌چاره‌ى تری بۆ چاره‌سه‌ركردنى كورتهێنان پێشنیار كردووه.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى قه‌رز بدرێت ئه‌وا له كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى تشرینى یه‌كه‌م”مانگى 10 “ده‌كرێت.