نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نى حكوومه‌تى كازمى شه‌ش مانگ ته‌واو ده‌كات، به‌گوێره‌ى ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ى بۆى كراوه حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى نه‌یتوانیوه نه‌یار وته‌نانه‌ت لایه‌نگرانیشى رازى بكات.
مسته‌فا كازمى له حه‌وتى مانگى ئایار بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كه ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتى تشرینى دووه‌م شه‌ش مانگى ته‌مه‌نى خۆى ته‌واو ده‌كات و بڕیاره تا شه‌شى حوزه‌یرانى داهاتوو به‌رده‌وام بێت كه له‌و به‌رواره‌دا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ له چه‌ندان لێدوانى جیاواز كه له میدیاكانى عه‌ره‌ب وعێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتاران هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ حكوومه‌تى كازمى كردووه وگووتویانه تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ شتێكى ئه‌وتۆ بكات.
له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى، خۆپێشانده‌ران خۆیان به لایه‌نگرى كازمى ده‌زانن به‌ڵام مانگى رابردوو ده‌ستیان به خۆپێشاندانه‌كان كرده‌وه و ئه‌مه‌یش وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ نائومێدبوونى ئه‌وان سه‌یر ده‌كرێ.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ڵویستى دۆستانى بێت، ئه‌وا نه‌یارانیشى خراپتر و پێیانوایه كازمى هیچى بۆ عێراق نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن له‌سه‌رده‌مى ئه‌و كێشه‌كان زیاتر بووه، له‌وانه نه‌بوونى مووچه و كورتهێنانى دارایى.
به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه په‌رله‌نتاران به‌نیازن پرساندن له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى بكه‌ن، به تایبه‌تى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران ودۆسیه‌ى سه‌ردانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى. ئه‌و په‌رله‌مانتاره و چه‌ندانى تر گوتوویانه كازمى هه‌ندێك كارى نابه‌رپرسانه‌ى كردووه وله‌وانه له‌خۆوه بڕیارى كشانه‌وه‌ى له رێككه‌وتنانه‌كانى عێراق وچین بۆیه به‌گوته‌ى ئه‌وان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كرێت كێشه‌كانى عێراق له‌سه‌رده‌مى كازمى زیاتر بێت.