(نوچەنێت) ئاژانسەكان
بەرپرسی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جۆبایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ كۆشكی سپی جێنه‌هێڵێت، ئه‌وا به زه‌بری هێز ده‌یكه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌ندرۆ پیتس، به‌رپرسی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جۆبایدن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ” ئه‌گه‌ر دوای شكستهێنان له هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆناڵد تره‌مپ رازی نه‌بێت كۆشكی سپی به‌جێبهێڵێت، ئه‌وا وه‌ك پیره پیاوێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن كه له موڵك و ماڵی خه‌ڵكی دیكه‌دا ته‌راتێن ده‌كات”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گۆڤاری نیوزویك بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره رووبدات و تره‌مپ له كۆشكی سپی‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی نهێنی به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ و تره‌مپ ده‌كاته ده‌ره‌وه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تائێستا ترا‌مپ نه‌یوتووه كۆشكی سپی داگیر ده‌كات و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌وجۆره‌شی نه‌كردووه و له مێژووی ئه‌مەریكاشدا شتی وا نه‌بووه.
لەلایەكی دیكەش، رۆژنامه‌ی (واشنتن پۆست) بڵاویكردۆ‌ته‌وه كه راوێژكاره‌كانی دۆناڵد ترا‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان و سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مەریكا له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ترا‌مپ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه.
بەپێی سەرچاوەكانی ئەو رۆژنامەیە، راوێژكاره‌كان ئامۆژگاری ترامپیان كردوه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ناوبراو دەڵێت “ترا‌مپ وا به‌ئاسانی دان به شكسته‌كه‌یدا نانێت و پێیوایه سه‌ركه‌وتنی لێدزراوه و له‌وانه‌یه دوای دۆڕاندنیشی هه‌ر به‌رده‌وام بێت”.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردوه كه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ترا‌مپ دابه‌ش بوون بۆ دوو به‌ره، به‌ره‌یه‌كیان ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌تی كه هانی ترا‌مپ ده‌ده‌ن ده‌توانێت سه‌ربكه‌وێت و ده‌بێت كۆڵ نه‌دات، به‌ره‌ی دووه‌میش ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆمارییه و ده‌یانه‌وێت قه‌ناعه‌ت به ترا‌مپ بكه‌ن كه هه‌ڵبژارنه‌كانی دۆڕاندووه.