نوچه‌نێت
جیمس جیفرى نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مریكى بۆ كاروبارى سووریا و شه‌ڕى دژ به داعش ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و له شوێنى ئه‌و جویڵ رایبۆرنى جێگرى جیفرى به شێوه‌یه‌كى كاتى پۆسته‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌مڕۆ جیمس جیفرى نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سووریا و شه‌ڕى دژ به داعش ماوه‌ى به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى ته‌واو بوو، به‌شێوه‌یه‌كى كاتى پۆسته‌كه‌ى بۆ جویل رایبۆرن جێهێشت.
جیفرى له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى راسته‌وخۆ له سووریاوه” syriadirect” باس له‌وه ده‌كات سیاسه‌تى ئه‌مریكا وه‌ك خۆى له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه‌یش ده‌ڵێ، وڵاته‌كه‌ى په‌كه‌كه به رێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌زانێ و ده‌بێ سووریا جێبهێڵێ.
جیمس جیفرى سیاستمه‌دارێكى به‌ناوبانگى ئه‌مریكا و له دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بریت ماكگۆڕك بووه نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مریكا له شه‌ڕى دژ به داعش. هه‌ندێك له لایه‌كانى رۆژئاواى سووریا جیمس جیفرى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن هاوسۆزى بۆ توركیا هه‌بووه و له‌دژى په‌كه‌كه بووه.