هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێكردەوە

0

(نوچەنێت)

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەناردەکردنی نەوتیان دەستپێکردووەتەوە، بە هەمان توانای پێشتر.

 جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆیدا نووسیویەتی “حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی خۆی کرد بەهەمان توانای پێشتر”.

وەستانی هەناردوە نەوتی هەرێم دوای ئەوهات كە لە رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەمی 2020، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆریی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بووەستێت. لایخۆشیانەوە ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)‌ ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە گه‌ریلاكانی پەکەکە بۆریی نه‌وتیان له‌ باكووری كوردستان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

پێویستە بگووترێ بەپێی دوایین راپۆرتی حکومەت، هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com