(نوچەنێت) ئاژانسەكان
بڕیارە لە چه‌ند رۆژی داهاتودا سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی لیبیا ب‌كات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فایز سه‌راج، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌هێزتر بكاتەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەری (روسیا توده‌ی)ی بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی زانیارییه دیپلۆماسییه دزه‌پێكراوه‌كان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه سه‌ردانی لیبیا ده‌كات تا فایز سه‌راج، سه‌رۆكی حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی كه هاوپه‌یمانی خۆیه‌تی، له بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پاشگه‌ز بكاته‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌راج بڕیاری دا ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، له‌دوایین دیداری نێوانیشیاندا ئه‌ردۆغان به سه‌رۆكی حكومه‌تی لیبیا وتوه كه “گه‌لی لیبیا پێویستی به سه‌راجه و پێی وتوه بڕیاره‌كه‌ی له‌جێگه‌ی خۆیدا نییه و له‌دژی گه‌لی لیبیایه.”
توركیا له‌دوای روخانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی پشتیوانی له فایز سه‌راج ده‌كات و چه‌ندین رێككه‌وتنی بواری وزه‌ی له‌گه‌ڵدا واژوو كردوه، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیشی، ئه‌ردۆغان به ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و چه‌كداری سوری پشتیوانی له حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا ده‌كات.