(نوچەنێت)
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در 16 چاره‌سه‌ری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی له عیراق خسته‌ڕوو و چاره‌سه‌ری 16یه‌م په‌یوه‌سته به هه‌رێم و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداریی داوه له تێكدانی دراوی عێراقی و كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌یرانی ئابوری به‌هۆی یاسای قه‌رزكردنه‌وه، داواشیكرد سوود له رێككه‌وتننامه‌كه‌ی به‌غدا و چین وەربگیردرێت كه له‌سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدیدا واژوو كراوه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی دارایی‌ش موقه‌دا سه‌در، 16 چاره‌سه‌ری پێشكه‌ش كردوه و له یه‌كه‌م خاڵد باسی له وه‌رگرتنی پاره و داهاتی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه كردوه به مه‌رجێك ئه‌و داهاته بكه‌وێته ده‌ستێكی پاك.
له دوا خاڵی چاره‌سه‌ره‌كان و له خاڵی 16 یه‌مدا، موقته‌دا سه‌در باسی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دەكات و دەڵێ “یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، له‌وانه ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌هێنرێت”.

