لەناحیەی باوەنوور شوانێك بە هەورەبرووسكە گیانی لەدەستدا

0

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبرووسكەوە شوانێك لە گوندێكی ناحیەی باوەنوور گیانی لەدەستدا.

لەمبارەیەوە  عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گیان لەدەستدانی ئەو شوانەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە كە بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوەگیانی لەدەستداوە. 

  وتەبێژەكەی پۆلیسی گەرمیان دەنوسێت” بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی (سۆفی ڕەحیم) سەر بەناحیەی باوەنور هاوڵاتیەک بەناوی (بەرهەم حەسەن ئەحەمەد) لەدایکبووی 1994 رەوانەی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کراوە کە بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە بریندارببوو. 

  وتیشی، “ئەو هاوڵاتییە دوای دوو کاتژمێر بەهۆی کاریگەریی حاڵەتەکە لەسەری گیانی لەدەستدا”.

عەلی جەمال باسی لەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکاری، بەرهەم شوانی مەڕو ماڵات بوەو دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ مەڕەکانی دەرکردووە هەورە بروسکە لێیداوە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com