نوچه‌نێت
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و كارمه‌ندانه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات، كه گومان ده‌كرێت له رووداوه‌كه‌ى دوێنێ ده‌ستیان له‌كوشتنى خۆپێشانده‌ران هه‌بوو بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو مسته‌فا كازمى له تویتێكدا له‌سه‌ر كوشتنى خۆپێشانده‌ره‌كه‌ى به‌سره هاته ده‌نگ، كه گومان ده‌كرا به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیانى له‌ده‌ست دابێ.
مسته‌فا كازمى گومانه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه ده‌ڵێ، “ده‌وڵه‌ت ئاسانكاریى له‌گه‌ڵ هه‌ر كارمه‌ندێكى ئه‌منى ناكات، كه سه‌رپێچى بڕیاره‌كان بكات و ته‌قه له خۆپێشانده‌ران بكات وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌به‌سره روویدا”.
به‌ر له تویته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ى گرتووه كه عومه‌ر فازڵى خۆپێشانده‌رى له پارێزگاى به‌سڕه كوشتووه.
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2019 وه خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستى پێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه، تا ئێستا نزیكه‌ى 700 كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژراون و زیاتر له 27 هه‌زار كه‌سیش بریندارن