(نوچەنێت) ئاژانسەكان
ڕۆژنامەیهكی ئیسرائیلی لەڕاپۆرتێکدا پێنج قەیرانی سەرەکیی دەستنیشانکردوە کە ڕوبەڕوی سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەبێتەوە، یەکێکیان قەیرانی عێراقە، بەتایبەتی بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ میلیشیا چەکدارییەکانی لایەنگری ئێران کە بەشێوەیەکی بەردەوام بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لەعێراق دهكهنه ئامانج، بهپێویستی زانیوه، “ئهمەریكا بونی خۆی لەهەرێمی کوردستان بەهێزبکات و سیستەمی دژە ئاسمانی لێ جێگیربکات”.
لەبەشێکی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستدا هاتوە “تورکیا قەیرانێکی نوێی لەگەڵ یۆنان دروستکردوەو بۆردومانی خاکی عێراق دەکات و هەڕەشە لەئەرمینیاو ئیسرائیل و میسرو ئیمارات دەکات، جگە لەبەردەوامی لەپرۆسە سەربازییەکانی دژ بەهێزە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لەسوریاو هەڕەشەکردن لەئەوروپا لەڕێگای دۆسیەی پەنابەرانەوەو ئاسانکریکردن بۆ گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی ناو یەکێتیی ئەوروپا”.
ڕۆژنامەکە نوسیویهتی:”سەرەڕۆییەکانی تورکیا سەقامگیری ناوچەکە دەشێوێنن، بەتایبەت لەدوای هاندانی توندڕەوەکان لەدژی ئەوروپاو دروستکردنی ناسەقامگیری لەڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، هەروەک چۆن بەکڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی (ئیس-٤٠٠)ی ڕوسی قەیرانێکی گەورەی لەگەڵ ئەمەریکا دروستکرد، بۆیە سەرۆکی نوێی ئەمەریکا ناچاردەبێت ڕوبەڕوی بەرزەفڕیی و سەرەڕۆییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ببێتەوە”.
ڕاپۆرتەکە ئاماژه بهئێرانیش دهكات و جهختیكردۆتهوه لهسهرئهوهی “تاران بەردەوامە لەپەرەپێدانی سیستەمی موشەکی بالیستی دورهاوێژو دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لەعێراق و دەستدرێژیکردنەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و هەڕەشەکردن لەسعودییە و ئیسرائیل”.
باسش لهوهش دەكا “هەربۆیە دەبێت سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بەرپەرچی ئێران بداتەوەو ڕێگەچارەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی سنورێک بۆ هەژمونی میلیشیا چەکدارییەکانی سەر بەئێران لەعێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن دابنێت، جگە لەمەترسییەکانی پڕچەککردنی حزبوڵڵای لوبنانی”.
ئۆرشەلیم پۆست بڵاویكردۆتهوه، لەگەڵ ئەوەی ئەمەریکا لەشەڕی دژی داعشدا سەرکەوتووبوە، بەڵام هێشتا واشنتۆن لەعێراق و سوریا مەترسیی لەسەرەو پێویستە بونی خۆی لەهەرێمی کوردستان بەهێزبکات و سیستەمی دژە ئاسمانی لێ جێگیربکات، بەتایبەت کە ناوچە کوردییەکان سەلامەتن و لایەنگری ڕۆژئاوان.