(نوچەنێت) ئاژانسەكان
بەپێی سەرژمێرییەك كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردۆتەوە، عێراق دووەم وڵاتی رۆژهەڵاتە زۆرترین مردووی بەكۆڕۆنا هەیە.
بەپێی ئەو سەرژمێرییەی كە رێكخراوی ناوبراو بڵاویكردۆتەوە، لەناو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناویندا عێراق بەپلەی دووەم دێت ك زۆرترین كەسی بە قایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە كە بریتیە لە 11.244 كەس .
ئەو ولاتانەی كە رێكخراوی ناوبراو سەرژمێری بۆ كردوون بریتین لە 22 وڵات، كە ئێران لە پلەبەندی یەكەمی ئەو سەرژمێریەی دایەو ژمارەی كمردووانی بە كۆڕۆنا 37.409 كەسە.
لایخۆشییەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق دوێنی هەینی ئاماری 24 کاژێری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سێ هەزار و 568 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.
لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە كراوە، سێ هەزار و 60 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە 24 کاژێری رابردوودا 69 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە مردوون.
تاوەکو ئێستا لە عێراق 493 هەزار و 139 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 423 هەزار و 266 کەس چاکبوونەتەوە و 11 هەزار و 244 تووشبوویش مردوون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە کە 85.8٪ـی کۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
