کچی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەپێناو ئەوەی هەڵبژاردنەكەی ئەمەریكا پاك و بێگەرد بێت، پێویستە تەنیا دەنگە یاساییەکان هەژمار بکرێن و ئەوانی تر پوچەڵبکرێنەوە.
ئیڤانکا ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تویتەر دەنووسێت “پێویستە هەموو دەنگێکی یاسایی هەژمار بکرێت و دەنگە نایاساییەکان هەژمار نەکرێن، ئەمەش هیچ گفتوگۆیەک هەڵناگرێت”.
گووتیشی، من كوێرانە چسە ناكەم و لایەنگری هیچ كام لەكاندیدەكانیش نیم، بەڵکو لەپێناو هەڵبژاردنی پاک و ئازاددایە کە بنەمای دیموکراسی وڵاتەکەیەتی.
ئەو قسانەی كچەكەی ترامپ لەکاتێکدایە، ترامپی باوكی كە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا باس لە هەبوونی ساختەکاری دەکات لە هەڵبژاردنەکەدا و بەشێک لە ئەنجامەکان رەتدەکاتەوە.
ئیڤانکا ترامپ لەسەر باوکی هاتە دەنگ
0
Share.