نوچه‌نێت
پارێزگاى نه‌جه‌ف پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌هێنانى راگه‌یاند، كه بریتییه له دامه‌زراندنى گۆڕستانێكى vip و به ناوى “گۆڕ‌ستانى نه‌جه‌فى نموونه‌یى”.
دانانى گۆڕستانێك به ناوى “نموونه‌یى” له نه‌جه‌ف ده‌نگدانه‌وه‌ى له دنیا دروست كردووه و ته‌نانه‌ت كه‌ناڵى BBC راپۆرتێكى له‌سه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
نه‌جه‌ف خاوه‌نى گه‌وره‌ترین گۆڕستانه له جیهان، كه به ناوى گۆڕ‌ستانى “وادى السلام” ناسراوه، به درێژایى رۆژگار ملیۆنان موسڵمانى شیعه له‌و شوێنه نێژراون كه ناوه‌كه‌ى به زمانى كوردى به ماناى “دۆڵى ئاشتى” دێت.
گۆڕى ئیمام عه‌لى كوڕى ئه‌بوتاڵب له نه‌جه‌فه، ئه‌م هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ى ئێستایش شیعه‌كان حه‌ز بكه‌ن گۆڕه‌كه‌یان له نه‌جه‌ف بێت. ئه‌وانه‌ى بیریان له پرۆژه‌ى گۆڕ‌ستانى نموونه‌یى كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن گۆڕستانه كۆنه‌كه پڕ بووه، ئه‌و گۆڕه‌ستانه‌ى كه رووبه‌ڕه‌كه‌ى 36 كیلۆمه‌تر دووجایه پڕ له گۆڕ بووه.
ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت گۆڕستانه نوێیه‌كه وه‌ك هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى تر‌ى وه‌به‌رهێنان رێكلامى بۆ ده‌كرێت. سێ كیلۆمه‌تر له گۆڕستانه كۆنه‌كه دووره، نرخى گۆڕ له‌و گۆڕستانه نموونه‌ییه له هه‌زار و 350 دۆلار بۆ زیاتر ده‌ست پێ ده‌كات.
كڕیار له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پاره‌یه گۆڕێكى 25 مه‌تر دووجاى به په‌رژینه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
كه‌ناڵى BBC ده‌ڵێ ئه‌م گۆڕه بووه‌ته جێى توانج و خه‌ڵك ده‌ڵێن، له شوێنان زانكۆ نموونه‌یى و سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى نموونه‌یى و نه‌خۆشخانه‌یى نموونه‌یى دروست ده‌كرێت گۆڕ‌ستانى نموونه‌یى چییه؟ كاتێك زیندووه‌كان بنه‌ماكانى ژیانیان نه‌بێت.