نوچه‌نێت
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى جۆ بایدن كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له سه‌ركه‌وتن، میدیاكان بایه‌خێكى زیاتر به ژیانى خێزاندارى ئه‌و ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیش رۆشنایى ده‌خرێته سه‌ر كچه‌كه‌ى.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى سكاى نیوز، ئاشلى بایدن كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ى جۆ بایدن له ساڵى 1981 له دایكبووه و په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر به‌هێزى له‌گه‌ڵ باوكى هه‌یه.
خاڵى هاوبه‌شى ئاشلى و ئیڤانكا تره‌مپ ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان له ژنى دووه‌م له‌دایكبوون، به‌ڵام بایدن ژنى دووه‌م به‌هۆى كۆستێكه‌وه هێناوه، چونكه له ساڵى 1972 به رووداوى هاتوچۆى ژنى یه‌كه‌مى له‌ده‌ستداوه.
ئاشلى بایدن ده‌رچووى زانكۆیه و ئه‌نسرۆپۆلۆجیاى كولتووری خوێندووه، له‌بوارى دادوه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كار ده‌كات و له بوارى مۆدایش شاره‌زایه، شووى به پیاوێك كردووه كه پزیشكى جوانكارییه.




