نوچه‌نێت
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى دوێنێى په‌كه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و هێرشه‌كه به ده‌ستدرێژیى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى عێراقى ده‌زانێ و داوایش له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات سنوورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌كه‌كه دابنێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى دوێنێى په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه راگه‌یاند و هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ى به ده‌ستدرێژیى بۆ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى عێراق وه‌سف كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق هاتووه، “ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ى كه چه‌كدارانى په‌كه‌كه كردوویانه و پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌ته ئامانج له ناحیه‌ى چه‌مانكێ له شارى دهۆك، ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و سه‌روه‌ریى عێراق”
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات، هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه زیاتر بكات و سنوورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و هێزانه دابنێ كه به نایاسایى دێنه سنوورى عێراقه‌وه.