لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی

0

شلێر سەعید، تایبەت نوچەنێت

كاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە پینجی تشرینی دووه‌م لە گوندى قەمتەران سەربە قەزای رانیە پێكدادانێك له‌ نێوان چوار ئۆتۆمبیل روویدا هەشت کەس بوونە قوربانی.

علی عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە نوچەنێتی راگەیاند، رووداوەکە لە گوندی قەمتەران بووە لە رێگەی سەرەكی قەزای رانیە و دوکان، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لە دەستداوە و چوار کەسیش بریندارن و برینی دووانیان سەختە، دەستبەجێ بۆ چارەسەركردن رەوانەی سلێمانی كراون.

وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، رووداوەکە پێكدادان بووه‌ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا كه‌ بریتی بوون له‌: نیسان پیکاب، بی ئێم دەبلیو، مازدا، ئۆپترا .

وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین گوتیشی، “لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە” به‌بڕواى ئه‌و زۆرێك له‌و جۆره‌ رووداوانه‌ به‌هۆى تیژڕۆیى و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنمایەکانی هاتوچۆ رووده‌ده‌ن .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com