شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى پارتى له لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق، باس له زیادبوونى جموجۆڵى داعش ده‌كات له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و ده‌ڵێ، “خوێنى قوربانییه‌كان له ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه رێگه‌ناده‌ن رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت”.
ناسر یوسف ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” گوتى، “به‌داخه‌وه ئێستا له ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم جموجۆڵى داعش له زیادبووندایه ، رۆژانه خه‌ڵكى مه‌ده‌نى شه‌هید ده‌بن و له سه‌ربازانى عێراقی و پێشمه‌رگه ده‌بنه قوربانى، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌ستۆى ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه رێگرن له‌به‌ده‌رم رێككه‌وتنى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه”.
دووپاتیشى كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان عێراق و هه‌رێم هه‌یه بچێته بوارى جێبه‌جێكردن، چالاكی داعش زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه و ته‌نانه‌ت به ته‌واوى نامێنێ .