نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ئه‌و هه‌زاران تۆن ئارده‌ى عێراق وه‌ك هاوكاریى مرۆیى بۆ به‌یرووتى ناردووه، خراپ كۆگا كراوه و له‌به‌ر باران و ته‌ڕبوون كه‌ڵكى بڕاوه.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئابى رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له به‌نده‌رى به‌یرووت روویدا، ئه‌م وڵاته كه خۆى له قه‌یرانێكى قووڵى ئابوورى بوو به‌و ته‌قینه‌وه‌یه بارودۆخى خراپتر بوو، بۆیه وڵاتان ده‌ستیان كرد به ناردنى هاوكارى بۆ لبنان.
عێراق یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه كه به چه‌ندان شێوه‌ى هاوكارى ناردووه، ئێستا ده‌ركه‌وتووه هاوكارییه‌كه‌ى عێراق له كۆگایه‌كى به‌یرووت فڕیدراوه و به خراپى هه‌ڵگیراوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه به‌شێكى زۆرى بێكه‌ڵك بێت.
ماڵپه‌ڕه عێراقی و لبنانییه‌كان، په‌یجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندان وێنه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ریانخستووه كه هاوكارییه‌كه‌ى عێراق له به‌یرووت فه‌وتاوه. له‌باره‌ى بڕه‌كه‌ى زانیاریی جیاواز بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ى زانیارییه فه‌رمییه‌كان عێراق 10 هه‌زار تۆن ئاردى ناردووه، جگه له ئاردى عێراق ئاردى میسڕیش بێكه‌ڵك بووه. ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ردوو وڵات “عێراق و میسر” به‌ده‌ست برسێتى و هه‌ژاریى ده‌ناڵێنن.