به‌ تۆمه‌تى تیرۆر توركیا هه‌شت عێراقیى ده‌ستگیر ده‌كات

0

نوچه‌نێت

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى ئاشكراى كردووه‌، هێزه‌كانى ئاسایش له‌ ویلایه‌تى سه‌كاریا له‌ رۆژئاواى توركیا هه‌شت عێراقییان ده‌ستگیركردووه‌، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى گومانى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوى تیرۆریستى داعش لێده‌كرێت.

ئاژانسى ئه‌نادۆڵ گوتوویه‌تى ئۆپراسیۆنى گرتنى ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ له‌ ویلایه‌تى سه‌كاریا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بووه‌ و گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ هه‌بێت.

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى گیراون عێراقیین و ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقییان هه‌یه‌. تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كى عێراقى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ لێدوانى نه‌داوه‌.

له‌گه‌ڵ نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌سووریا و عێراق ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ تیرۆریستانى داعش روویان كردووه‌ته‌ توركیا و له‌ سێ ساڵى رابردوو توركیا گرتنى چه‌ندان تیرۆریستى داعشى راگه‌یاندووه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پێشتر به‌رپرسیارێتى باڵایان له‌ناو رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ هه‌بووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com