نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى سه‌ربازى ئێران سه‌ردانى عێراقییان كرد و له‌گه‌ڵ عوسمانى غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق كۆبوونه‌وه و تا ئێستا ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌بووه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى ئێرانى سه‌ردانى عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراقیان كردووه و شانده‌كه پێكهاتووه له قاسم ته‌قى جێگرى یه‌كه‌مى وه‌زیرى به‌رگرى ئێران و پاشكۆى سه‌ربازى له باڵیۆزخانه‌ى ئێران له به‌غدا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه وه‌زیرى ناوخۆى عێراق له‌گه‌ڵ شانده‌كه باسى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه وبه تایبه‌تى له‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندییان به ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه تیرۆر هه‌یه.
هه‌رچه‌نده له راگه‌یه‌نراوى فه‌رمى هیچ شتێك باس نه‌كراوه، به‌ڵام ئێران هه‌میشه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه هه‌وڵى تێكدانى ئارامى عێراق ده‌دات و له رێى میلیشیاكانییه‌وه هه‌ژموونى خۆى سه‌پاندووه