نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان داواى له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كردووه داهاتى چوار مانگى رابردوو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یناردووه.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، لیژنه‌ى دارایى داواى له وه‌زاره‌تى دارایى كردووه، داهاتى چوار مانگى رابردوو و خه‌رجییه خه‌ملێنراوه‌كانى ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ماوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان بنێرێت، كه‌چى تا ئێستا نه‌یناردووه.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ى ئابوورى عێراق و شه‌قامه‌كه‌ى تێكداوه، لێدوانه دژ به‌یه‌كه‌كانى به‌رپرسانى دارایى عێراقه، كه له به‌رژوه‌ندى كه‌س نییه.
شه‌وى رابردوو عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له لێدوانێكى رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه یاساى قه‌رز په‌س‌ند بكرێت، ئه‌وا ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێـت و ئه‌گه‌ریش په‌سه‌ند نه‌كرێت ئه‌وا مووچه‌ى هه‌ر مانگێك سێ تا پێنج هه‌فته دوا ده‌كه‌وێت.