حكوومەتی عێراق: دەبێ سنوورێك بۆ دەستدرێژییەكانی (پەكەكە) دابنرێت

0

(نوچەنێت)

حكوومەتی عێراق سەرەكۆنەی ئەو هێرشەی كرد كە پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە ئەنجامیان داوە.

لە راگەیانراوێكدا  ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە حكوومەتی عێراقی دەڵێ ” سەرەكۆنەی ئەو هێرشەی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەكەین كە دوێنی چوارشەممە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لەناو خاكی عێراقدا لە پارێزگای دهۆك ئەنجامیان داوە”.

دەشڵێ “بەتووندی ئەو دەستدرێژی كردنەی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناو خاكی عێراق رەتدەكەینەوە، چونكە ئەمە دەستدرێژی كردنە بۆ سەر سەروەری وڵاتەكەمان”.

ئەوەش دووپات دەكاتەوە كە حكوومەتی عێراقی لێكۆڵینەوە دەكات و سنوورێكیش بۆ ئەو دەستدرێژی كردنە دادەنێت.

پێویستە بگووترێت، ئەوە یەكەمجارە حكوومەتی عێراقی لەدژی پارتی كرێكارانی كوردستان راگەیانراوی فەرمی بڵاوبكاتەوە وسەرەكۆنەی كارەكانی ئەو پارتە بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com