نوچه‌نێت
مه‌شعان جبوورى سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارى پێشوو ده‌ڵێ، میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران سوننه له باكوور و رۆژئاواى عێراق ناچار ده‌كه‌ن، بڕیارى دامه‌زراندنى هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ بده‌ن.
لێدوانه‌كه‌ى جبوورى ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب”ى له‌نده‌نى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له پارێزگاكانى مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین چه‌ندان سته‌م ده‌رهه‌ق به سوننه‌كان ده‌كرێت.
ده‌شڵێ، “ئه‌و میلیشیا شیعانه به‌هۆى سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كانى سوننه‌وه خۆیان له‌و ناوچانه راگرتووه، به بیانووى بوونى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش، خه‌ڵكى سوننه جاڕس ده‌كه‌ن”.
جبوورى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به‌م جۆره بێت سوننه‌كان بیر له دانانى هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به بڕواى ئه‌و باشتره هه‌رێمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى پارێزگاكان بێت، نه‌وه‌ك تایفه‌گه‌رى.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه سوننه باس له دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى تایبه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به بڕواى مه‌شعان جبوورى ئه‌وه‌ى ئه‌م بیرۆكه‌یه زیندوو ده‌كاته‌وه سته‌مى میلیشیاكانى ئێرانه.