نوچه‌نێت
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان سىَ هه‌ڵوێستى جیاواز له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه ده‌نوێنێ، له كاتێكدا سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوا ده‌كات لایه‌نه‌كان خۆیان له‌شه‌ڕى ناوخۆیى به‌دوور بگرن، جێگره‌كه‌ى وسكرتێرى په‌رله‌مان به راشكاوى ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ى چه‌مانگێ په‌كه‌كه ته‌قه‌ى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد، له ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه بریندار بوون ویه‌كێكیش شه‌هید بوو. له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سێ راگه‌یه‌نراوى جیاواز هه‌ڵوێستى خۆى ده‌ربڕیوه.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا داواى له لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان كردووه خۆیان له شه‌ڕى ناوخۆیى به‌دوور بگرن. رێواز فایه‌ق به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نه‌كردووه و ناوى په‌كه‌كه‌ى نه‌هێناوه، به‌ڵكو به زمانێكى گشتى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه ” پێویستە ھەمووان دیدی نیشتیمانی و بەرژەوەندیی نەتەوەیی زاڵ بکەن و ئامانجە بچووکەکانی حزبایەتی تەسک و دیدی ھەژموونخوازیی و قۆڵبادان بەلاوە بنێن و ڕێز لە ئیرادەی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان بگرن کە شەڕی خۆبەخۆ وەک کردەیەکی ناڕەواو تاوان دەبینێت”.
له كاتێكدا ئه‌مه هه‌ڵوێستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه، هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “هێرش و دەستدرێژیی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکۆنە دەکەین و داوا دەکەین پەکەکە دەستلەپێشێلکاری و هێرش و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی بۆ سەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان هەڵگرێت و چیتر نەبێتە کێشەو گرفت بۆ قەوارەی دەستووری و خەڵکی کوردستان”.
دوا به‌دواى هێمن هه‌ورامى مونا قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و هاوشێوه‌ى هه‌ورامى ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، “هێرشی چەکدارانەی ئەمرۆی پەکەکە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین، و رایدەگەیێنین، هەرێمی کوردستان خاوەنی سەروەری و قەوارەی سیاسی و شەرعی خەڵکی کوردستانە بەسەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانەوە، و پێشمەرگەش تاکە هێزی یاسایی و شەرعی هەرێمی کوردستانە”.