نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌و رێككه‌وننانه‌ى فه‌رامۆش كردووه، كه وڵاته‌كه‌ى له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ چین كردوویه‌تى، له‌برى ئه‌وه‌یش كازمى كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ میسر كردووه.
له راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره پرسیارى ئه‌وه كراوه، ئایا رێككه‌وتنه‌كانى كازمى له‌گه‌ڵ میسڕ ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه عێراق له‌گه‌ڵ چین پێشتر كردوویه‌تى؟ په‌رله‌مانتاران و چاودێرانى سیاسى وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان داوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌و رێككه‌وتنانه ته‌واوكه‌رى ستراتیژییه‌تى عێراقن له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ده‌كرێته‌وه و نابنه شوێنگره‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى چین.
ته‌نانه‌ت له راپۆرته‌كه بۆچوونى ئه‌وه هاتووه، ناكۆكییه‌كانى زۆر له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانى میسڕ و عێراق له په‌رله‌مان دروست بووه و ده‌یانه‌وێ بانگهێشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق بكه‌ن.
ره‌خنه‌كان له رێككه‌وتنه‌كان له چه‌ند ره‌هه‌ندێكه، له‌وانه ده‌گوترێ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى میسر و عێراق رۆشن نیین و ته‌نانه‌ت یاداشتى لێكتێگه‌یشتنن.
له‌لایه‌كى تر ده‌گوترێ میسر خۆى قه‌رزاره و رێژه‌ى بێكاریى زۆره و تواناى ئابوورى به‌م شێوه‌یه نییه تا له‌گه‌ڵ عێراق هاوتا بێت.
وێراى ئه‌وه‌ى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و رێككه‌وتنانه نابنه شوێنگره‌وه‌ى چین، به‌ڵام باس له‌وه‌یش كراوه مسته‌فا كازمى ته‌واوى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى فه‌رامۆش كردووه كه له‌گه‌ڵ چین كراوه.