نوچه‌نێت
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ى بۆ سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه كرد و له راگه‌یه‌نراوێكدا هێرشه‌كه‌ى به به‌زاندنى هێڵى سوور زانى.
ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ى چه‌مانكێى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى په‌كه‌كه هێرشى كرده سه‌ر هێزێكى پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه بریندار بوون و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ناوى هێرش خۆشناو شه‌هید بوو.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى باسى له رووداوه‌كه كردووه و هێرشه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ى ئیدانه كردووه و به به‌زاندنى هێڵى سوور ناوى ده‌بات.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
ئەنجوومەنی وەزیران بە تووندی ئیدانەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/4 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی ساز کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە هێرشی ئەمڕۆی ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک لە لایەن هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی هەرێمی کوردستان، قەوارەی سیاسی و شەرعیی خەڵکی کوردستانە، هێزی پێشمەرگەش پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستانە ، بۆیە هەر هێرشێکی لەم جۆرە ، هێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان .
حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی شەڕی براکوژییە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەم جۆرە هێرشانە بە بەزاندنی هێڵی سوور دەزانێت، ئەم هێرشەی ئەمڕۆش کە کراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە لە لایەن هێزەکانی پەکەکە، بە تووندی ئیدانە دەکات و بە دەستدرێژیکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی لە قەڵەم دەدات . لەم چوارچێوەیەشدا، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگری لە تێکچوونی ئاسایشی هەرێم دەکەین.