تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به نوچه‌نێت، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له مه‌كته‌بى رێكخستنى هێزى پێشمه‌رگه سه‌ردانى گوندێكى ناحیه‌ى چه‌مانكێى سه‌ربه ئامێدیان كردووه و له‌و كاته‌دا هێزه‌كانى په‌كه‌كه ته‌قیان لێكردووه و سێ پێشمه‌رگه‌یان بریندار كردووه.
ئه‌مڕۆ له گوندى بێبادێ له ناحیه‌ى چه‌مانكێى سه‌ربه قه‌زاى ئامێدى، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌وه ته‌قیان لێكرا و سێ پێشمه‌رگه بریندار بوون.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ نوچه‌نێت باسیان له ورده‌كاریى رووداوه‌كه كرد. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌و سه‌رچاوانه‌وه به نوچه‌نێت دراوه لیژنه‌كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ره‌بییه‌كان سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كردووه و ئه‌و شوێنه‌یش هێڵى به‌ریه‌ككه‌وتن “ته‌ماس”ى نێوان پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه‌یه.
له‌و كاته‌دا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه و دواتر له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ته‌قه له پێشمه‌رگه‌كان كراوه و سێ پێشمه‌رگه بریندار بوون.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ لیژنه‌كه‌ى پێشمه‌رگه بۆمبى پێوه ته‌قیوه‌ته‌وه، یان به ئاربیجى په‌كه‌كه لێیان دراوه، ئه‌مه‌یان هێشتا روون نییه و به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه به ئه‌ركى فه‌رمى خۆى هه‌ڵساوه و ناوچه‌كه‌ى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان بۆ “نوچه‌نێت”ى روون كرده‌وه، كه ده‌گوترێت ئه‌و ناوچه‌یه هێڵى ته‌ماسه ماناى ئه‌وه نییه رێككه‌وتنێك هه‌بێت و بۆ پێشمه‌رگه نه‌بێت سه‌ردانى شوێنه‌كان بكات، به‌ڵكو له‌و شوێنه پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه لێكتر نزیكن و لیژنه‌كه به كارى خۆى هه‌ڵساوه و سه‌ردانى پێشمه‌رگه‌ى كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێستا بارودۆخه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه و هیچ ته‌قه‌یه‌ك له ناوچه‌كه ناكرێ. “نوچه‌نێت” هه‌وڵى دا لێدوانى فه‌رمى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وه‌ربگرێت، به تایبه‌تى له لیوا حه‌سه‌ن نوورى به‌رپرسى مه‌كته‌بى رێكخستنى پێشمه‌رگه، به‌ڵام له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى لیوا حه‌سه‌ن گوتى، “ئێستا خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ین، جارێ لێدوان ناده‌ین”.
ئه‌و رووداوه‌ى هێرشكردنه‌ى په‌كه‌كه له كاتێكدایه، كه گرژییه‌كى زۆر له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و هێزه دروست بووه، چونكه له 28ى تشرینى یه‌كه‌م “مانگى رابردوو” په‌كه‌كه رایگه‌یاند بۆرى نه‌وتى كوردستانى له‌ناو خاكى توركیا ته‌قاندووه‌ته‌وه.