نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى ئاشكراى كردووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى سعوودیه و كوێت ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى هاوئاهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته دروست بكات و هانى كۆمپانیاكیان بدات روو بكه‌نه عێراق.
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه “كۆتایى هه‌فته‌ى داهاتوو” سه‌ردانى هه‌ر یه‌كه له سعوودیه و كوێت ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى له راپۆرته‌كه هاتووه، كازمى بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى ئابوورى ده‌چێته كوێت و سعوودیه و جیا له‌مه‌یش رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته ده‌كات بۆ ئاڵۆگۆڕى زانیارى ئه‌منى و هه‌واڵگرى.
مه‌دا باسى له‌وه كردووه كه شاندێكى باڵاى حكوومه‌ت یاوه‌رى مسته‌فا كازمى ده‌ده‌ن.
هاوینى رابردوو مسته‌فا كازمى به نیاز بوو سه‌ردانى سعوودیه بكات، به‌ڵام به‌هۆى تێكچوونى بارودۆخى ته‌ندروستى شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیزى شاى سعوودیه سه‌ردانه‌كه دواخرا.