(نوچەنێت) ئاژانسەكان
بەپێی سەرچاوەی هەواڵەكان، بزووتنەوەیەکی نوێی شیعە لە عێراقدا دامەزراو ئەو بزووتنەوەیەش بە ئاشکرا لایەنگری خۆی بۆ ئێران دووپاتکردۆتەوە.
بەپێی هەواڵێك كە ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، لە رۆژی لەدایكبوونی (محەمەد) پێغەمبەری ئیسلام، هاشم حەیدەری پیاوی ئاینی شیعە، دامەزراندنی بزووتنەوەی عەهدوڵڵای لە عێراق راگەیاند و بەبۆنەی دامەزراندنییەوە گوتی “دەبینە رۆڵەی عەهدوڵڵا و ئیمام خامنەئی و خومەینی لە عێراقدا”.
ناوبراو كە وەك ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەهدوڵڵا خۆی ناساندووە، جەخت لەوەدەکاتەوە، لەوپەڕی ئامادەباشی داین بۆ شوێنکەوتنی عەلی سیستانی و ئامادەن قوربانی بە گیانی خۆیان بدەن.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، بزووتنەوەکە نایەوێت بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات و بەشداریش ناکات، بەڵام ئاراستەی گەل دەکات، بۆ ئەوەی بەربژێر و هاوپەیمانی گونجاو هەڵبژێرن.
ماوەیەكە هاشم حەیدەری لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی و ئایینی عێراق دەركەوتووەو وەك لە كۆبوونەوەو ووتارخوێندنەوەكانی دەردەكەوێ، دەیەوێ خۆی وەك حەسەن نەسڕوڵڵای عێراقی بناسێنێ.
لە عێراق بزووتنەوەی (عەهدوڵڵا)ی سەر بە ئێران دامەزرا
0
Share.