گاردیان: لە ماوەی ٣ ساڵدا 60% ی مزگەوتەكان لە چین خاپور کراون

0

(نوچەنێت) ئامادەكردن: سەنگەر ئاکرەیی

بەپێی بەدواداچوونێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، حکومەتی چین لە ماوەی ٣ ساڵدا بە هەزاران مزگەوتی لەو وڵاتە خاپور کردووە.

وێنەکانی مانگی دەستکرد لە رێکخراوی  ASPI بەڵگەی ئەم کردەوەی حکومەتی چینن کە شوێنی زۆربەی مزگەوتەکانی دوای تێکدان کردۆتە پارک یان شوێنی یاری، کە ئەویش بە ئامانجی گۆرینی کلتور و لاوازی ئایینی ئیسلامە لەو وڵاتە.

هەرچەندە ئەم بەدوداچوونە نیشانی دەدات کە دەوڵەتی چین ٣٨٠ کەمپی ناوخۆی لەسەر زەوی مزگەتەكان لە سین کیانگ دروستکردووە، بەلام ئەو راپۆرتە ئەوە رەتدەکاتەوە و دەلێ زیاتر لە ٢٤٠٠٠ مزگەوت لە سین کیانگ هەن و ئەوان رێز لە مافی ئاییندارێتی دەگرن و دەشلێت زیاتر لە ١٥٠٠٠ مزگەوت خراوەتە خزمەتی موسلمان و لە ئێستادا هاتوچۆی تێداهەیە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە، ٣٠٪ مزگەوتەکان خاپور کراون و ٣٠٪ تریان رووبەرووی تێکدانی منارە و گونمەتەکان بونەتەوە و ئەوەی ماونەتەوە کراونەتە شەقام و پاركی ئۆتۆمبێل، یان زەوییەکانیان دراوەتە جوتیاران بۆ کاری کشتوکاڵی.

گاردیان دەنووسێت “هەندێک لەو مزگەوتەکان بە تەواوی خاپور کران و  بەرێژەی بچوکتر لە رووبەر و ئەندازەی پێشوتریان دروستکرانەوە، لەوانە مزگەوتی گەورەی کاشگەر کە لە سالی ١٥٤٠ دروستکراوە و بە دووەم مزگەوتی مێژوویی هەژمارە دەکرێت.

بەپێی بەڵگەکانی بەردەست كە گاردیانی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، پەکین بەهۆی پێشیلکاری مافی زیاتر لە یەک ملیۆن موسلمانی تورک و ئیگۆری لە کەمپەکان، کرێکاری بەزۆر و خاوێنکردنی بە زۆری ئافرەتان لە ڤایرۆس و قورسکردنی مەرجەکان بۆ باوەرداری ئایینی، روبەروی تۆمەت تۆمەتی جێنۆسایدێکی کلتوری بووەتەوە.

لایخۆشییەوە پەکین ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەلێت بەرنامەی کاری ئەوان بۆ دژایەتی تیرۆریزم و نەهێشتنی هەژاری یە.

ماوەیەکە دەستێوەردانەکانی (شی جین پینگ) ی سەرۆك كۆماری چین لە بواری کلتوری و ئایینی و کەمە نەتەوەکان لە سین کیانگ بە بیانۆی روبەرووبونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی ئایینی زۆری کردووە.

سەرچاوە: ماڵپەری رۆژنامەی (گاردیان)

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com