(نوچەنێت)
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێم بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حکومەت و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ هەندێ پرسی جیاجیا کۆببێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، حکومەتی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسروربارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و لە کۆبونەوەکەدا دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە دەخرێتەڕوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەیەدا ڕەشنوسی پەیرەوی رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق، تاوتوێ دەکرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە بریتیە لە تاوتوێکردنی پرۆژی بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، دوێنێ سێشمە، لیژنەی باڵای بایۆمەتری رایگەیاند، زیاتر لە ١٦ ھەزار كەس لە موچەیەك زیاتر بە نایاسایی وەردەگرن و بڕیاردراوە بە راگرتنی موچەكانیان.