دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دیموکراتەکان دەیانەوێت دەنگەکانمان ‘بدزن’، بەڵام ئێمە رێگە نادەین ئەو کارە بکەن.
دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تویتێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێناوە، بەڵام دەیانەوێت دەنگەکانمان بدزن”، دەشڵێت، “ئێمە رێگە نادەین ئەو کارەبکەن.”
باسی لەوەشکردووە، “ناکرێت دەنگ بدرێت لە کاتێکدا بنکەکانی دەنگدان داخراون!”
لە بەرامبەردا، جۆ بایدن رایگەیاندبوو، “من لە ئێستادا ئەنجامەکان راناگەیەنم، بەڵام بە ئەنجامەکان گەشبینم.”
لە ئێستادا، لە بەشێکی زۆری ویلایەتەکانی ئەمەریکا دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان کراوە و لە کۆی زیاتر لە 120 ملیۆن دەنگی گشتی جیاکراوە، دۆناڵد ترەمپ رێژەی 48.5%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و جۆ بایدنیش رێژەی 49.9%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. بەپێی دوایین ئاماریش كە VOA بڵاویكردۆتەوە ، تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ، دەنگی 136 نوێنەری بەدەستهێناوە، هاوکات بایدنیش دەنگی 209 نوێنەری بەدەستهێناوە.
بایدن لە پێشە و ترامپیش تەنگەتاو بووە
0
Share.