شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده ساڵێكه كار له‌سه‌ر یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت و هه‌فته‌ى رابردوو ته‌واو كراوه، به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه هێشتا به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار واژۆى له‌سه‌ر نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراقه‌وه بۆ “نوچه‌نێت” ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ خه‌ریكن یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاشكۆكانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌نێرن، تا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌قى به‌ڵگه‌یه‌كى به نوچه‌نێت دا، له به‌ڵگه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵگه‌كه له لایه‌ن جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه تێبینى له‌سه‌ر نووسراوه و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كراوه.
له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 له‌سه‌ر داواى خۆپێشانده‌رانى عێراق ده‌ستكرا به هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، مشت‌ومڕ و ململانێ له په‌رله‌مان به‌رده‌وام بوو تا 29ى مانگى رابردوو، ئینجا پاشكۆكه‌ى ته‌واو كرا.
