هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ململانێى كورد و شیعه‌ و سوننه‌ توندتر ده‌كات

0

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ململانێى ناو پێكهاته‌كانى زیاتر كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ململانێیه‌ له‌ناو كورد وشیعه‌كانیش هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌ توندى له‌ناو سوننه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ وبه‌شێكى زۆرى له‌ راپۆرته‌كه‌ى تایبه‌ت كردووه‌ به‌و ململانێیه‌ى كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى رابردووه‌وه‌ له‌ناو سوننه‌كان دروست بووه‌ و گوایه‌ له‌سه‌ر لادانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ سوننه‌ چاوه‌ڕوانى ره‌زامه‌ندى شیعه‌ وكورد ده‌كات بۆئه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى لابدات، چونكه‌ حه‌لبووسى به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێ تاكڕه‌وانه‌ له‌سه‌ر سوننه‌كان بڕیار ده‌دات.

له‌ به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، په‌سه‌ندكردنى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق وا ده‌كات پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانى عێراق له‌ ناوخۆیان ململانێیان توندتر بێت، بۆیه‌ ئه‌و ململانێیه‌ى له‌ناو سوننه‌ هه‌یه‌ له‌ناو كورد و شیعه‌یش هه‌یه‌.

راپۆرته‌كه‌ پێیوایه‌ شیعه‌یش وه‌ك سوننه‌ له‌ ناوخۆیان له‌ ململانێدان، كوردیش له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ ململانێدان چونكه‌ پارتى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌ شایسته‌ى خۆى ده‌زانێ. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كورده‌كان باشتر ده‌توانن له‌ناوخۆیان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ى ململانێییه‌كه‌ى توند ده‌رده‌كه‌وێ سوننه‌كان و ئه‌وان له‌ هاوكێشه‌كان لاوازترینن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com