شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شاندێكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانیان كردووه ،كۆمه‌ڵێك داواكارییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن ومووچه‌ى مامۆستایان به لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مان دا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە سێی تشرینی دووه‌می 2020 ،شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ئەحمەد سابیر سەرۆکی یه‌كێتییه‌كه ویاوەریی ئەندامانی سکرتاریەت، سەردانی لیژنەی په‌روه‌رده وخوێندنی باڵای له په‌رله‌مانی كوردستان کرد و چه‌ند داوایه‌كیان ئاراسته‌كردن.
موسلیم عه‌بدوڵا له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و جێگری سەرۆکی لیژنەى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مان له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” ئه‌و داواكارییانه‌ى ئاشكرا كرد، كه یه‌كێتى مامۆستایان به په‌رله‌مانى داوه.
موسلیم عه‌بدوڵا گوتى، “ئەو شاندەی هاتبوون زیاتر پێداگریان كرد لەسەردابین كردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە دەست نەبردرێت بۆ دەرماڵەی مامۆستایان و كەم نه‌كرێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى لیژنه‌ى په‌روه‌رده موسلیم عه‌بدوڵاى په‌رله‌مانتار، ئاماژەی بەوەكرد كە ئەوان بەڵێنیان بە یه‌كێتى مامۆستایان داوه پاڵپشتیان بن ورێگە به كەمكردنەوەی دەرماڵە و شایستە داراییەكانی مامۆستایان ناده‌ن .
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى موسلم عه‌بدوڵا باسى له‌وه كرد كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌وان له‌گه‌ڵ شاندى مامۆستایان سێ كاتژمێرى خایاندووه و له‌و ماوه‌یه‌دا تاوتوێى ته‌واوى كێشه‌كانى خوێندن و په‌روه‌رده‌یان له‌كوردستان كردووه.