نوچه‌نێت
لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى له هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم كۆبووه‌وه، بڕیارى راگرتنى مووچه‌ى 16 هه‌زار كه‌سى دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى تشرینى دووه‌م، لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى له قۆناغى دووه‌مى كاره‌كانى كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو بڕیارى راگرتنى 16 هه‌زار مووچه‌ى نایاسایى درا.
له راگه‌یه‌نراوێكى لیژنه‌كه هاتووه “فەرمانگەی هەماهەنگی وبەدواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بەئامار و داتاکانی بایۆمەتری، راپۆرتێکیان لەبارەی فرە‌مووچە‌یی پێشکەش کرد، بە‌پێی ئە‌و راپۆرتە 106 هەزار و 839 كەس لە یە‌ك مووچە زیاتر وە‌ردە‌گرن کە زۆربەیان بە‌پێی یاسا رێکخراون”.
له به‌شێكى تر لیژنه‌كه ئاشكراى كردووه، كه وه‌زاره‌تى دارایى راسپێدراوه له مووچه‌ى داهاتوو، ئه‌و مووچانه رابگرێت كه له سه‌ره‌وه ئاماژه بۆ ژماره‌كه‌یان كراوه. ده‌رفه‌تیش به‌و كه‌سانه بدرێت له ماوه‌ى مانگێك تانه له بڕیاره‌كه بده‌ن و پێداچوونه‌وه بۆ دۆسییه‌كانیان بكرێت.