نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ ره‌عد حارس كه راوێژكارێكى مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه بۆ كاروبارى كاره‌با له‌سه‌ر داواى ئه‌و لیژنه‌یه گیرا، كه خودى كازمى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دایناوه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى نووسیویه‌تى، ره‌عد حارس پێشتر راوێژكار وبریكارى وه‌زاره‌تى كاره‌با بووه و له هه‌ده‌ردانى پاره بۆ پرۆژه‌كانى كاره‌با به‌شدار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌و زانیارییانه‌ى له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێ، له دواى 2003 وه تا ئێستا 50 ملیار دۆلار بۆ چاكتركردنى كاره‌با خه‌رج كراوه، كه‌چى ئێستایش كاره‌با خراپه.
ره‌عد حارس له‌لایه‌ن كازمییه‌وه راسپێردراوه بۆئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌كانى كاره‌با بكات، كه‌چى به بڕیارى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستگیركرا كه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هاوینى رابردوو دانراوه.
ده‌گوترێ ره‌عد حارس به‌گوێره‌ى بڕیار 160 ى ساڵى 1983 دادگایى ده‌كرێت كه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیارده‌ى به‌رتیل له‌لاى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت.