نوچه‌نێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تى عێراق ئاشكراى كردووه، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگال. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتى ده‌كاته‌وه حكوومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێ سه‌ره‌تا حه‌شد له شاره‌كه بهێنێته ده‌ره‌وه و دواتر په‌كه‌كه ده‌ربكات.
رێككه‌وتنى شنگال له نۆى مانگى رابردوو له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق واژۆ كرا. رێككه‌وتنه‌كه به “رێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى شنگال” ناو ده‌برێت و ئامانجى سه‌ره‌كى ده‌ركردنى هێزه میلیشیا و چه‌كداره‌كان و گێڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى شنگاله بۆ زێدى خۆیان. ئه‌و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى پێشوازى لێكرا.
به‌گوێره‌ى یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه وێراى تێپه‌ڕبوونى مانگێك هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه. ئه‌ویش ده‌ركردنى هێزه بێگانه‌كانه له‌شاره‌كه، كه مه‌به‌ست لێیان میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و په‌كه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تى عێراق، كه به سه‌رچاوه‌یه‌كى “باڵا” وه‌سف كراوه ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى تشرینى دووه‌م قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” كردووه و گوتوویه‌تى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه ئاسته‌نگ بێت، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراى ده‌كات كه حكوومه‌تى عێراق نایه‌وێ به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دروست بێت و بۆیه كه‌وتووه‌ته دانوستاندن له‌گه‌ڵیان، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك مه‌رجییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ مه‌رجه‌كانیان به‌سه‌ر حكوومه‌ت بسه‌پێنن.
له مه‌رجه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، میلیشیاكانى حه‌شد ده‌یانه‌وێ به‌رژوه‌ندى وده‌سه‌ڵاتى خۆیان له شنگال بپارێزن، مه‌رجه‌كانیش بریتین له‌وانه: حه‌شد ته‌نیا چه‌كدارانى له‌شاره‌كه ده‌ربكات و باره‌گاكانى بمێنێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه نه‌چنه شنگاله‌وه، قایمقامى شنگال له پێكهاته‌ى كورد نه‌بێت.
به بڕواى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌م مه‌رجانه‌ى حه‌شد وا ده‌كات جێبه‌جێكردنى شنگال دوا بكه‌وێ، چونكه حكوومه‌تى عێراق پلانه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا حه‌شد رازى بكات بۆئه‌وه‌ى بچنه ده‌ره‌وه و دواتر ده‌ركردنى په‌كه‌كه ئاسان ده‌بێت. به‌ڵام مانه‌وه‌ى حه‌شد له‌شاره‌كه پرۆسه‌ى ده‌ركردنى په‌كه‌كه زه‌حمه‌ت ده‌كات و به تایبه‌تى ده‌زانرێت په‌كه‌كه چه‌ند ساڵێكه له شنگال باره‌گا و پێگه‌ى خۆى قایم كردووه.